لە کوردستان 500  هەزار مووچەخۆر لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمار کراون

پرۆژەی هەژماری من بڵاوی کردەوە، لە سلێمانی و هەولێر و دهۆک 500  هەزار مووچەخۆر لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمار کراون و ئێستا خاوەنی هەژماری بانکین.

دووشەممە 16ـی ئەیلوولی 2024، پرۆژەی هەژماری من بڵاوی کردەوە، لە سلێمانی و هەولێر و دهۆک 500  هەزار مووچەخۆر لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمار کراون.

لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمار کراون و ئێستا خاوەنی هەژماری بانکین، ئامانجەکەش کردنەوەی هەژماری بانکییە بۆ زیاد لە 1 ملیۆن مووچەخۆری کەرتی گشتی لە داهاتوویەکی نزیکدا.

پرۆژەی هەژماری من یەکێکە لە پرۆژە ستراتیجییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە وەرچەرخانێکە لە شێوازی مووچەدان و بەهێزکردنی دارایی کەرتی گشتی و پەسەندکردنی بانکی ناوەندیی عێراقە.


ئامانجی پرۆژەی هەژماری من ئەوەیە تا کۆتایی ئەمساڵ هەژماری بانکیی بۆ زیاد لە یەک ملیۆن مووچەخۆر بکاتەوە، بەمەش کەرتی بانکیی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بەرەوپێش دەبات و تۆڕی بڵاوبوونەوەی ئامێرەکانی راکێشانی پارە لە هەموو ناوچە و شارەکان فراوانتر بکات.

هەژماری من دەستپێشخەرییەکی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی بانکی و بەدیجیتاڵکردنی پارەدان بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن فەرمانبەر، کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینانی حکومەتی هەرێمی هەرێمی کوردستان کە ئەمەش پشتبەستن بە مامەڵەی کاش کەم دەکاتەوە، کارایی حکومەت و شەفافیەتیش زیاتر دەکات.