پردی زێی گەورە، گەورەترین پردی هەرێمی کوردستانە؛ لەسەر زێی گەورە دروست کراوە، بەشێکە لە ڕێگەی جووتسایدی ڕۆڤیا- گۆپاڵ؛ هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
درێژیی پردەکە 928 مەترە، بەرزییەکەی 10 مەترە، پایەڵەکانی 10 مەتر لە ژێر زەویدان.
پردی زێی گەورە، لە دوو ئاراستەی چوون و هاتن پێک هاتووە؛ پانیی هەر ئاراستەیەکیان 15 مەترە؛ بە هۆی ئەم پردەوە ڕێگەی نێوان هەولێر- دهۆك 40 خولەک کەم بووەتەوە.
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بایەخێکی تایبەت بە ژێرخانی هەرێمی کوردستان دەدات و بەرنامەیەتی ئەم پرۆژانە بەردەوام بن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری