شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

سەرۆک بارزانی بانگهێشتی تاران کرا

پزیشکیان بە فەرمی بانگهێشتی سەرۆك بارزانی كرد بۆ سەردانی كۆماری ئیسلامیی ئێران.

لە چوارچێوەی سەردانەكەی سەرۆككۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان؛ ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12-09-2024، لە شاری هەولێر، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئیسلامیی ئێران كرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی، لەو دیدارەدا “بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و هەروەها جەخت لەسەر هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لە بوارە سیاسی و ئابووری و كولتوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران كرایەوە”.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا، وەکوو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئیسلامیی ئێران بە فەرمی بانگهێشتی سەرۆك بارزانی كرد بۆ سەردانیكردنی بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران”.