مونیرە عەبدولعزیز، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامی:دەسەڵاتدارانی بەغدا قەرزاری هەرێمی كوردستانن

مەزهەر كەریم سلێمانی

مونیرە عەبدولعەزیز، ئەندامی مەكتەبی ساسیی بزووتنەوەی ئیسلامی لەم چاوپێكەوتنەدا بۆ “هەولێر” دەڵێت” شۆڕشی چەکداریی پەکەکە لەهەرێمی كوردستان ناڕەوایە و دەشڵێت” پێویستە خەڵكی هەرێم لەشەڕێكی نەخوازراو ماڵوێرانكەر بەدوور بگرن”.

  • حزبەكە كوردستانیەكان بۆ دۆخی ئەمڕۆی كوردستان پێویستە چ بکەن ؟
  • پێویستە حزبە كوردیەكان ئەوڕەخنە وگلەیی وگازەندانەی هەیانە لەناوخۆدا، لەدەرەوەی هەرێم یەكگرتو بن و بەرگری لەماف و دەستكەوتەكانی میللەتەكەمان بكەن لەدەرەوەی هەرێم”
  • چی بكرێت تا گەنجان زیاتر خاك و وڵاتەكەیان خۆشبووێت و لاوان لەگەڵ نیشتمان ئاشت بکرێنەوە؟
  • پێویستە گەنجان تەندروست پەروەردە بكرێن و دڵخۆش بكرێن بێ جیاوازی هەتا هەست بە بەرپرسیاریەتی بكەن بەرامبەر بە خاك و ونیشتمان ئەوەیش ئاسانە ئەگەر بەرنامە و پرۆژە و پلانی گونجاو هەبێت”.
  • تاچەند بەگرنگی دەزانن ژنان بەڕێژەی زیاتر بچنە پەرلەمانی كوردستان؟
  • ‌‌ژن و پیاو هەردووكیان تەواوكاری یەكترن و پێكەوە كۆمەڵگا بەڕێوە دەبەن ژن لەدەربڕینی بیروڕا و پێشنیازكرندا زۆر باشە و مافی خۆیەتی لەناوەندی بڕیار و پەرلەماندا بەڕێژەیەكی بەرچاو بەشداربێت بەتایبەت لەپەرلەمانی كوردستان، رێژەی ژنان زیاد بكرێت بەسوودی دیموكراسی دەبێت”.
  • دەسەڵاتدارانی ئێستای بەغدا چۆن دەبینن؟
  • ئەوەی من دەیبینم بەداخەوە دەسەڵاتدارانی ئێستای بەغدا خۆشەویستی تایفی باڵی بەسەردا كێشاون لەكاتێكدا عەرەب بەوەفا و كەرەم بەناوبانگن، بەڵام ئەوان بەرامبەر كورد بەكاری ناهێنن، لەكاتێكدا قەرزاری هەرێمی كوردستانن كە وەك معارەزەی عێراقی ساڵانێكی زۆر لەكوردستان بوون بەڵام زۆر بێباكن بەرامبەر هاووڵاتیانی كوردستان “.
  • دەسەڵاتدارانی كوردستان بۆ بەهێزکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان چی بكەن؟
  • ئەوەی پێویست و گرنگە سەرجەم لایەنەكان یەكگرتوو یەك هەڵوێست بن لەبەغدا چیتر رێگە بەوە نەدەن دەسەڵاتدارانی بەغدا بەناوی جیاجیا خەڵكی هەرێمی كوردستان ئازاربدەن و برسیان بكەن، بەهەرشێوەیەك بێت چونكە خەڵكی كوردستان ئامادەن لە دژی زووڵم و زۆر جارێكی دیكە بەدژی دوژمندا بچنەوە لەپێناوی ئازادی و ڕزگاری كوردستاندا لەو پێناوەدا نەهامەتی زۆریان بینیوە”.
  • پێتانوایە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەبێ‌ كێشە و لەوادەی خۆیدا بەرێوە بچێت؟
  • ئێمە وەك بزووتنەوەی ئیسلامی ئامادەكاری تەواومان كردووە بۆ هەڵبژاردن، بەڵام بەپێی ئەو بارودۆخەی ڕووی لەناوچەكە و عێراق كردووە كە وڵاتێكە سەروەری تەواوی نییە چەقی ململانێی بەشێك لەوڵاتانی زلهێزە، هەرێمیش بەشێكە لە عێراق پیمان وانیە هەڵبژاردن لەبارودۆخێكی ئەوهادا بەبێ دەستێوەردان و بەئاسانی بەرێوە بچێت”.
  • كورد دەبێت چۆن مامەڵە لەگەڵ ململانێکانی وڵاتان بکات لە لەعێراق ؟
  • كوردستان وەكو قەوارەیەكی سەربەخۆ دوور بێت لەشەڕ و ئاژاوە و دوور بکەوێتەوە لە گۆڕەپانی جەنگێك كەهی ئێمە نییە و زیانی هەیە، وە پێویستە هەمو لایەنە سیاسیەكان كۆببنەوە بۆ یەكخستنی یەك گوتاری و یەك هەڵوێستی لەبەرامبەر ئەگەری هەر پێشهات و ڕوداوێك ڕوو لەناوچەكەمان بكات”.
  • پێتانوایە ئەوەی پەكەكە لە هەرێمی كوردستان دەیكات ڕەوایە؟
  • شۆڕشی چەكداریی پەكەكە لە هەرێمی كوردستان بە ڕەوا نابینم چونكە وەك دەبینین بیانوی داوەتە دەست توركیا تا لەشكركێشی بكاتە سەر خاكی كوردستان و دەبوو ئەوان ڕەچاوی دۆخی هەرێمی كوردستان بكەن، نەک وەک ئێستا خەڵكی هەرێم توشی شەڕێكی نەخوازراو و ماڵ وێرانكەر بكەنەوە”.