شەقامی 150 مەتریی هەولێر…وەزیرى شارەوانى و پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى دروستکردنی بەرزە پردێکی کۆنکرێتی پەڕینەوەی پیادەیان بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ شەممە 2024.8.24، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە یاوەری مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامی قەزایی ناوەندی و کارزان عەبدولهادى، سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەرێوەبەرى شارەوانى پێنج، پڕۆژەی دروستکردنی بەرزە پردێکی کۆنکرێتی پەڕینەوەی پیادەیان لەسەر شەقامی 150مەتریی هەولێر لە نزیک شاری مامۆستایان بەسەرکردەوە.

وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر بەدواداچوونیان بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی پڕۆژەکە کرد کە هەنگاوی زۆر باشی ناوە و چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا تەواو ببێت و بخزێتە خزمەت هاووڵاتییانەوە.

جێگەى باسە، لە پێناو سەلامەتی هاتوچۆی هاوڵاتیان، لە شەقامی سەرەکی خێرای 150 مەتری، کە یەكێكە لە شەقامە گرنگ و ستراتیژییەكانی شاری هەولێر و هاتوچۆیەكی زۆری شوفێرانی بەسەرەوەیە، لە سەر فەرمان و ڕاسپاردەی وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر، گوژمەی پێویست تەرخانکراوە بۆ دروستکردنی بەرزە پردێکی کۆنکرێتی پەڕینەوەی پیادە، لە ئێستاشدا دەست بە جێبەجێکردنی دروستکردنی پردەکە کراوە.

ھەواڵی زیاتر