هونەرمەند سەعدون یونس خەڵات باران کرا

عەبدولغەفار عەبدوڵڵا – هەولێر

هونەرمەندی بە ئەزموونی بواری شانۆ و دراما (سەعدون یونس) لە بەرانبەر خزمەتە بەردەوامەکانی بە هونەری کوردی، خەڵاتکرا.

ئێوارە دووشەممە 12-8-2024 لە شاری هەولێر، لقی هەولێری یەکێتی هونەرمەندانی کوردستان، مەراسیمێکی شایستەی ڕێکخست، بە مەبەستی ڕێزلێنانیان بۆ هونەرمەندی گەورە (سەعدون یونس) رێکخست.
ئەم هونەرمەندە یەکێکە لە هونەرمەندە بەناوبانگەکانی کوردستان کە لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردوودا کە تائێستا بەشداری ١٢٠ کاری هونەری کردووە و لە دراماکانی هەبوو نەبوو، کۆلارە و قەڵای دمدم و چەند کارێکی دیکە ناسرا.
لە مەراسیمەکەشدا ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر خەڵاتی زێڕین و هونەرمەند هیوا سوعاد سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندان، خەڵاتی سەندیکای پێشکەشکرد، هەروەها ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی حکومی و حیزبی، خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێشکەشی ناوبراو کرد، ئەم هونەرمەندە ماوەی ٣١ ساڵە لەوڵاتی ئەڵمانیا دەژی.
سەعدون یونس، هاوسەرگیری لەگەڵ خاتوونی هونەرمەند (سەمیرە عەبدۆک) ـی کۆچکردوو کردبوو کە خاوەنی ٩ منداڵ و نزیکەی ٢٠ نەوەیە.
سەعدون یونس بە هەولێری ڕاگەیاند، خەڵاتەکان پێشکەشی رۆحی هاوسەری کۆچکردوو سەمیرە عەبدۆک دەکات، چونکە ٣٠ ساڵ هاوشانی کاری هونەری و دایکی ٩ منداڵ و داپیرەی ٢٠ نەوەی بووە
ناوبراو وتی “دوای سەمیرە لەگەڵ چەند ئافرەتێکی دیکە هاوسەرگیریم کرد، بەڵام ئاواتەخواز بووم هاوسەرگیریم نەکردایەتەوە، چونکە کەسیان لە سەمیرە نەچوون”.
سەعدون یونس وتیشی “راستە پێشتر زۆر رەخنەم لە بارودۆخی کوردستان گرتووە و ئێستاش لە کوردستانم، بەڵام رەخنەکانم دڵسۆزانەیە و ئێستاش رەخنە لە لایەنە خراپییەکانی وڵات دەگرم”.