چیرۆکی خەمناکی ئێزیدییەکان کۆتایی نەهاتووە، ئەوان لە کەمپەکان و تاراوگە دەژین

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند؛ ئێمە پێویستمان بە هاوکاریی بەردەوامی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە بۆ ئەوەی ئێزدییەکان بە سەلامەتی بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان، دەشڵێت: هێزە نایاسایییەکانی شنگال، ڕێگرن لە گەڕانەوەی خەڵکەکە.

دوێنێ لە ڕێوڕەسمی ناساندنی کتێبی وێنەیی هونەرمەند ڕۆستەم ئاغەلە لە بیرەوەری 10 ساڵەی کۆمەڵکوژکردنی ئێزدییەکان، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند؛ رۆژێکی ناخۆشی میللەتەکەمان یاد دەکەینەوە کە کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان بوو.
وتیشی؛ سوپاسی پشتیوانییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد لە جەنگی دژی داعش، گوتی: چیرۆکی خەمناکی ئێزیدییەکان کۆتایی نەهاتووە، ئەوان لە کەمپەکان و تاراوگە دەژین، ئێمە چەندین ساڵە ڕووبەڕووی لەناوچووین دەبینەوە، لەکاتێکدا شانازیی بە پێکەوە ژیان دەکەین، خەڵکێک ویستی ئەو پێکەوە ژیانە لە کوردستان وێران بکات، ئاماژەی بەوە کرد کە، خەڵکێک لە دەست داعش هەڵاتن و کوردستانیان کردە پەناگە بۆخۆیان.
ئەوەشی خستەڕوو؛ ئێمە پێویستمان بە هاوکاریی بەردەوامی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە بۆ ئەوەی ئەو خەڵکە بە سەلامەتی بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان، دەشڵێت: هێزە نایاساییەکانی شنگال، ڕێگرن لە گەڕانەوەی خەڵکەکە بۆ سەر ماڵەکانیان و هیچ خزمەتگوزارییەکیشان نییە، ئەوەشی وت؛ پێویستە ڕێککەوتنی شنگال جێبەجێ بکرێت، ئەو گرووپە نایاساییانەی لە شنگالن، ناوچەکە بۆ شنگالییەکان بەجێ بێڵن کە ئێستا داگیرییان کردووە.

ھەواڵی زیاتر