گەرمیان گلی – ههولێر
لەهەولێر لەقەزای عەنكاوە، سێیەمین فێستیڤالی پێرا بۆ ترێ و بەرهەمە كشتوكاڵییەكان بەڕێوەچوو و ماوەی دوو ڕۆژی خایاند.
ڕەوەز بایز، بەشداربوویەکی ئەو فێستیڤاڵە بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: لەو فێستیڤاڵە زیاتر لە ٦٠ جۆر ترێمان لەوێدا نمایش كردووە و بەرهەمەكان كاری حەوت جوتیارە لە شەقڵاوە و دەشتی نەینەوا و ئەلقۆش و كرملێس و چەند شوێنێكی دیكە رەز و باخیان هەیە.
گوتیشی: فێستیڤاڵەكە گرنگی بەروبوومی ئێمەی جوتیارەكانە، بۆ ئەوەی بەبازاڕ بكرێن و ساغ بكرێنەوە. لەسەر زەوییەكی ٢٠ دۆنمی
توانیومانە ٧٢ جۆر ترێ بەرهەم بهێنین، كە ٦٠
جۆریان ئێستا لە بازاڕەكانە، جگە لەوە لە
ترێیەكان مێوژ و سركە و كشمیشی لێ دروست دەكەین.