ئەمڕۆ ساڵیادی دەزگای خێرخوازیی بارزانییە

ئیسماعیل عەبدلعەزیز ،ئەندامی دەستەی کارگێڕی دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ (هەولێر) ئاماژەی بەوەدا کە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەرێمی کوردستان بە یەکێک لە دیارترین ڕێکخراوە ناحکومییەکان دادەنرێت کە بەردەوامە لە پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی. گوتیشی: دەزگای خێرخوازی بارزانی بە ئامانجی پاڵپشتیکردنی کۆمەڵگا و پێویستەکان و لێقەوماوان و پێشکەشکردنی هاوکاری لە چەند بوارێکی وەک پەروەردە، تەندروستی، و فریاگوزاری خێرا و هاوکاری کاش بۆ ئازیزان دامەزراوە. ساڵیادی دامەزراندنی دەزگاکە بۆنەیەکە بۆ تەواوی خەلکی کوردستان و بەو هەوڵانەی بۆ گەیشتن بەو ئامانجانی و بەرزکردنەوەی گیانی هاوپشتی و هاوکاری لە کۆمەڵگای کوردستاندا دراوە.

ھەواڵی زیاتر