له پاش ئه‌وه‌ی راگه‌ێندرا كه به‌م نزیكانه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌سروور بارزانی له رێگه‌ی به‌رنامه‌یه‌كه‌وه هاوكاری زیانلێكه‌وتووانی بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر ده‌كاته‌وه, ئه‌مرۆ شه‌ممه رێكه‌وتی 3_8_2024 هێمن قادر پارێزگاری هه‌ولێر به وه‌كاله‌ت, به‌یاوه‌ری مسعود كاره‌ش جێگری پارێزگار‌و یاریده‌ده‌ری پارێزگار‌و قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندو سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێرو و شاندی یاوه‌ریان, سه‌ردانی بازاری قه‌یسه‌ری هه‌ولێریان كرد‌و له نزیكه‌وه چاودێری پرۆسه‌ی به‌رێوه‌چوونی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاری قه‌یسه‌ری هه‌ولێر بوون.
له میانی سه‌ردانه‌كه‌یاندا له‌گه‌ل كاسبكارانی قه‌یسه‌ری گفتوگۆیان كرد‌و ئه‌وان خۆشحاڵیان ده‌ربڕی له‌وه‌ی به‌رێز سه‌رۆكوه‌زیران زۆر به په‌رۆشه‌وه و به‌په‌له پرۆسه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌یسه‌ری ده‌ستپێكردو به‌ڵێنی هاوكاری كردنیانی داوه, هه‌روه‌ها سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێریان كرد كه چه‌ندین جار به‌سه‌ری كردوونه‌ته‌وه‌و وخه‌می خه‌ڵكه كاسبكاره‌كانی به‌خه‌می خۆی زانیوه‌و له‌و پێناوه‌شدا كاری جیدی بۆ ئه‌نجامداون .
شایه‌نی باسه به فه‌رمان و راسپارده‌یی به‌رێز مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان, نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر خێرا ده‌ستیپێكرد و گووژمه‌ی پێنج ملیار و 300 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكرا و بریاریشه زووتر له‌و ماوه‌ی بۆی دیاریكراوه كاری نۆژه‌نكردنه‌وه ته‌واو بێت .