ئێزدییەکان لە ئازادکردنی ئەندامانی داعش لەلایەن هەسەدەوە نیگەرانن

ئازادکردنی سەدان ئەندامی داعش لەلایەن هێزەکانی هەسەدە لە سووریا، نەک تەنیا لایەنی ئەمنی و ئیداری عێراقی خستووەتە حاڵەتێکی نەخوازراوەوە، بەڵکو بڕیارەکە ئەوانەشی نیگەران کردووە کە کەسوکاریان قوربانی دەستی چەکدارانی داعشن.

ئێزدییەکان کە هیچ کاتێک حکوومەتی عێراق بە دەنگیانەوە نەهاتوون و برینەکانیان ساڕێژ نەبووە و قۆناغی ئاوەدانکردنەوەی شارەکەیان نەبینیووە، ئازادکردنی ئەندامانی داعش لەلایەن هەسەدەوە پەست و نیگەرانی کردوون.
شارەزایان باس لەوە دەکەن؛ئازادکردنی ئەندامانی داعش کاریگەرییەکی نەرێنی هەیە بە تایبەتی لەسەر کەیسی جینۆسایدی ئێزدییەکان، هەروەها کاریگەری لەسەر کۆکردنەوە و بەڵگە، داتا و زانیاری سەبارەت بە جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان هەیە.
چەکدارانی داعش لە ساڵی 2024، بە دڕندانەترین شێوە پەلاماری شنگالیان داو جینۆسایدی خەڵکی سڤیلی شنگالیان کرد، لە ڕووی یاسای نێودەوڵەتیەوە ئەم بڕیارەی هەسەدە هاوکار نییە لە پرۆسەی هاوکاریکردنی دادگاییکردنی تیرۆریستان و ڕەنگە لە داهاتوودا هەڵوێستی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا بێنێت.

ھەواڵی زیاتر