لە پاریس..کۆنفرانسێکى زانستى لە بارەى گۆڕانکاریەکانی کەش و هەوا بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.7.25، لە سەرۆکایەتى شارەوانى پاریس، بە بەشدارى پارێزگار و سەرۆک شارەوانییەکان و ئەمین عامەکانى پایتەختى وڵاتانى جیهان کە سەرجەمیان میوانى ئۆلۆمپیادی 2024ن، کە ئەمساڵ لە پاریسى پایتەختى فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێریش بە داوەتی فەرمی ئان ئیدلگۆ، سه‌رۆكى شاره‌وانى پاریس وەک شاندی فەرمى وڵاتان بەشدارە، بەڕێوەچوو.

لە کۆنفرانسەکەدا کە دوو ڕۆژ دەخایەنێ، سێ تەوەر پێشکەشکرا، کە یەکەمیان تایبەت بوو بە گۆڕانکاریەکانی کەش و هەوا و لێکەوتەکانى، دووەمیان چۆنیەتى مامەڵکردنى کەناڵەکانى ڕاگەیاندن و میدیاکان بوو لەگەڵ ئەو پرسە جیهانییە، سێیەمیش تایبەت بوو بە سوود وەرگرتن لە وزەى خاوێن و ژینگە و سەوزکردنى شارەکان، لەلایەن پسپۆر و شارەزایان و ئامادەبووانەوە بەشێوەیەکى زانستى گفتوگۆیان لە بارەوە کرا.

جێگەى باسە، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر بە داوەتی فەرمی ئان ئیدلگۆ، سه‌رۆكى شاره‌وانى پاریس لەگەڵ سەرۆک شارەوانیی و ئەمین عامەکانى پایتەختى وڵاتان و چەندین سەرۆک و سەرکردەى ترى وڵاتانى جیهان بە فەرمى بانگهێشت کراوە بۆ ئامادەبوون لە ڕێورەسمى دەسپێکى یارییەکانی ئۆلۆمپی و پارا ئۆڵەمپی 2024 کە ئێوارەى سبەى هەینى 2024.7.26، لە پاریسی پایتەختی وڵاتى فەڕەنسا دەست پێدەکات.

ھەواڵی زیاتر