ڤیان دەخیل، گوتەبێژی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق : ڕەنگە بەهۆی یاسای لێبووردنی گشتیی زۆرینەی تیرۆریستەکان لێیان ببوردرێت

هەوڵێک هەیە بۆ تێپەڕاندنی یاسای لێبوردنی گشتی لە عێراق، کە زۆرینەی ئەوانە دەگرێتەوە لە ڕابردوودا لە گرووپە توندڕەوەکاندا بوون و دەستیان بە خوێنی هاووڵاتیانی عێراق سوورە.

ڤیان دەخیل، گوتەبێژی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، لە تۆڕی ( ئێکس) بڵاوی کردەوە “هەندێک لایەنی سیاسیی لە پەرلەمانی عێراق هەوڵ دەدەن یاسای لێبووردنی گشتیی تێپەڕێنن، بەوەش ڕەنگە زۆرینەی تیرۆریستەکان لێیان ببوردرێت کە دەستیان بە خوێنی عێراقییەکان لە عەرەب و کورد و سوونە و شیعە و پێکهاتەکانی دیکە سوور بووە، بەتایبەتیش ئەو کۆمەڵکوژییەی بەسەر ئێزیدیەکانیاندا هێنا”.
هەر لەو بارەیەوە،دوای کشانەوەی لە دانیشتنەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، نووسینگەی مەحما خەلیل، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە؛ یاساکە بانگەوازێکە بۆ قوربانییانی تیرۆر و کەسوکاری قوربانییەکان، هەروەها وەک ڕێزێکیشە بۆ تیرۆریستان کە دەرفەتی ئازادبوونیان پێ دراوە”.

ھەواڵی زیاتر