نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکیدا بۆ یانەی دهۆک:هەربژین

سەرۆکی هەرێمی کوردستان “بە گەرمی و لە دڵەوە” پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک کرد بەبۆنەی سەرکەوتنیان بۆ جامی کەنداو و ڕایگەیاند: “ئەم سەرکەوتنە جێگەی دڵخۆشیی هەموومانە”.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە، “هیوادارم یانەی دهۆک بە باشترین شێوە نوێنەرایەتیی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات و سەرکەوتنی گەورەتر بەدەستبهێنێت”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستخۆشی لە یاریزانان، سەرۆک و دەستەی کارگێڕیی یانەی دهۆک کرد و گووتی: “هەربژین”.

ھەواڵی زیاتر