ماكوان عیزەت – هەولێر
بهرێوهبهرایهتی گشتی حهج و عومرهی ههرێمی كوردستان كۆمپانیاكانی كردە دوو بەش و ئەو كۆمپانیایانەی بەرنامەی عومرە دەفرۆشن جیایان دەكەنەوە لەو کۆمپانیانەی عومرەکاران دەگوازنەوە.
هەتا کۆمپانیاکان گرێبەست لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئیمزا نەکەن، ناتوانن بەرنامە بفرۆشن و هاووڵاتییانیش بۆ گەشتی عومرە بگوازنەوە.
بهرێوهبهرایهتی گشتی حهج و عومرهی ههرێمی كوردستان بۆ زیاتر بهرهو پێشبردنی پرۆسهی گەشتی عومره له ههرێمی كوردستان، بەنیازە بۆ ئهمساڵ بە ڕێكار و میكانیزمی نوێ كاربكات، بۆ ئەومەبەستەش دوو گرێبەستی جیا لەگەڵ کۆمپانیاکانی حەج و عومرە واژوو دەکات.
شێخ نیاز ڕاغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: چهندین مهرج و ڕێنمایی نوێییان بۆ كۆمپانیاكان دەرکردوە ئەمەش بۆ زیاتر بهرهو پێشبردنی پرۆسهی عومرەی ئەمساڵە له ههرێمی كوردستان و بۆ خزمهتكردنی عومرهكارانە.
بەڕێوبەرایەتی حەج و عومرە بۆ ئەمساڵ دوو گرێبەستی جیا لەگەڵ کۆمپانیاکانی حەج و عومرە واژوو دەکات و پرۆسەی گرێبەستەكەش چەند ڕۆژێکە كەوتوەتە بواری جێبەجێكردن بە جۆرێک ئەو کۆمپانیانەی بەرنامەی عومرە دەفرۆشن جیایان دەكەنەوە لەو کۆمپانیانەی عومرەکاران دەگوازنەوە.
شێخ نیاز نەقشبەندی، گوتیشی: بەگوێرەی بڕیاری بەڕێوبەرایەتیمان هیچ کۆمپانیایەك بەبێ گرێبەست لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیمان، ناتوانن چ بەرنامە بفرۆشن یان هاووڵاتییان بۆ گەشتی عومرە لە سعوودییە بگوازنەوە، وە بە پێچەوانەوە، ڕووبەڕووی ڕێکاریی یاساییان دەکەینەوە. ئامانجیش لەم بڕیارەمان بۆ ئەوەیە تاوەکو بتوانرێت بە باشترین شێوە خزمەتی زیارەتكارانی ماڵی خودا بکرێت، هاوكات كۆمپانیاكانیش جیادەكرێتەوە بەجۆرێك كە بە گوێرەی ڕێنماییەکان، هیچ کۆمپانیایەکی حەج و عومرە لە هەردوو بوار كار ناكەن، هەربۆیە ئەو كۆمپانیایانەی بەرنامەی عومرە دەفرۆشن ناتوانن گواستنەوەی عومرەکاران لە ڕێگەی ئاسمانی یان وشکانی ئەنجام بدەن و بە پێچەوانەشەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە ناوەڕۆكی گرێبەستەكەدا و گوتی بەگوێرەی گرێبەستەكە: ئەو کۆمپانیایانەی گواستنەوەی عومرەکاران لە ڕێگەی ئاسمانی یان وشکانی ئەنجامدەدەن، هەر كۆمپانیایەك گرێبەستی كاركردنی واژووكرد، دەبێت 15 هەزار دۆلار بە ڕاسپاردەی ژمارە بانكی بداتە بانكی قەڵات وەك بارمتە. هەوەها پابەندبێت بە هەر گۆڕانكارییەك كە لە ڕێنمایی و میكانیزمی ڕێكخستنی كار بكرێت لە لایەم بەڕێوبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بۆ چاودێریكردن و ڕێكخستنی كاری كۆمپانیاكان. وە شوێنی مانەوە، خواردن و هەموو پێداوسیتییەکی دیکەی ڕۆژانەیان بۆ دەستەبەر دەکەن. هاوكات كۆمپانیاكانی فرۆشتنی بەرنامەی عومرە پێویستە تەنها كاری بەرنامەی عومرە بفرۆشێت و نابێت كاری گواستنەوەی عومرەكاران ئەنجامبدات، هەروەها پابەندبێت بە هەر گۆڕانكارییەك كە لە ڕێنمایی و میكانیزمی ڕێكخستنی كار بكرێت لە لایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بۆ چاودێری كردن و ڕێكخستنی كاری كۆمپانیاكان وەك ( شوێنی نیشتەجێبوون و گواستنەوە و خواردن) ئەمەش بۆ دڵنیابوون لە پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ عومرەكاران.