گەشتێک بە ژیانی پێشمەرگایەتیم، ناونیشانی كتێبی یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه سیاسییه دیاره‌كانی كوردستانه، سه‌رباری باسه سیاسیی و مێژووییه‌كان، هاوكات به چه‌ندان نوكته و قسه‌ی نه‌سته‌ق و چێژبه‌خش، ناواخن كراوه و سه‌رنجی خوێنه‌ر به لای خۆیدا ڕاده‌كێشێت.
ڕۆژ نووری شاوه‌یش، یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی كوردستان و به دیاركراویش ناو پارتی دیموكراتی كوردستانه، لە ئامێز و سایەی دایک و باوکێکی ڕووناکبیر و تێکۆشەردا پەروەردە کراوە و هەمان ڕێبازی پیرۆزی کوردایەتی هەڵبژاردووە، بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی له دووتوێی كتێبی “گەشتێک بە ژیانی پێشمەرگایەتیم” كه له 653 لاپه‌ڕه پێك دێت، بە زوانێکی ڕەوانی کوردی و شێوازێکی لەبەردڵان و سەرنجڕاکێش نووسیوەتەوە.
ڕووداو و بەسەرهاتەکان لە سەردەمی منداڵییەوە هەنگاو بە هەنگاو، بە وردەکارییەکی بەرچاو، بەبێ ئەوەی خوێنەر بێزار بکات، دەگێڕێتەوە. هەندێ جار، بە نوکتە و قسەی نەستەق، ناوبڕی ده‌داتێ و ناواخنی دەکات.
گەشتێک بە ژیانی پێشمەرگایەتیم، بەشێکی دانەبڕاوە لە سەردەمێکی مێژوویی گه‌لی كوردستان و گرنگییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه، نووسەرەکەی پاڵەوانی ڕاستەوخۆی ڕووداوەکانە و لە نزیکەوە تێیاندا بەشدار بووە.
دیداری شێخ مەحموودی نەمر لە نەخۆشخانەیەکی بەغدا له ناوه‌ڕاستی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م و پاشان گریانی لە پێشوازیی تەرمەکەیدا، گەڕانەوەی پێشەوای مەزنی کورد بارزانیی نەمر له ساڵی 1959 له یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت و سەرهەڵدانی شۆڕشی ئه‌یلوول له ساڵی 1963 و پاشان دووبەرەکییه ناوخۆییه‌كان له ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌كان و دواتر ڕێککەوتنی یازدەی ئاداری 1970 و تا دەگاتە ڕاپەڕینی ئاداری 1991 و پاشان دامەزراندنی یه‌كه‌م حکوومەتی هەرێمی کوردستان له ساڵی 1992، بە وردی و سەرنجەوە تۆمار کردووە.
خوێندنەوەی كتێبی گەشتێک بە ژیانی پێشمەرگایەتیم، بۆ كه‌سانی سیاسی و قوتابیانی زانكۆ و توێژه‌ران و ئه‌وانه‌ی به دوای مێژووی نوێی كورد و كوردستانن، گرنگ و پێویسته و ده‌بێته به‌ڵگه‌یه‌كی نوێی مێژوویی و كه‌رسته و ئامرازێك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی پتر له مێژووی هاوچه‌رخی كوردستان.