بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت ڕێپێدانی دابەش دوو لە زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک دەکرێت

دوای داواکاری و چاوەڕوانییەکی زۆری خاوەن زەوییەکانی ٨ی حەسارۆک، دواجار بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری ڕێپێدانی دابەش دوو کردنی زەوییەکانیان کەوتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر، لە ڕاگەیاندراوێکدا، ڕایگەیاند؛ دوای ڕەزامەندی و بڕیاری ڕێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و راسپاردنی بەڕێزان ( ساسان عەونی) وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر و کۆبوونەوەی ئەنجومەنی شارەوانی هەولێر بە سەرپەرشتی ئەندازیار (کارزان عبدالهادی) سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی هەولێرو جێگرەکەی وە بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەن لە دانیشتنی ژمارە (23)ـی ئەنجومەنی شارەوانی هەولێر بە بڕیاری ژمارە (182) لە ڕێکەوتی 15-07-2024، لە پێناو خزمەتکردنی هاونیشتیمانیانی شارە خۆشەویستەکەمان و بنیاتنانی ئاوەدانی زیاتر و بۆ بەرژەوەندی گشتی و هاوڵاتیانی کەمدەرامەت بەتایبەتی فەرمانی ڕێپێدانی دابەش دوو لەسەر زەوییەکانی کەرتی هەشتی حەسارۆک کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە پاش ئەوەی لە دانیشتنی گفتوگۆ و ڕاوێژی لەسەرکرا لە بارەی چەندین خاڵ و ڕێنماییەکانی ڕێگەپێدان .
ئەم بڕیارەش دوای ئەوە دێت، لە ڕابردوودا حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا سەرجەم خزمەتگوزارییەکان بگەیەنرێتە ئەو سنوورە.

ھەواڵی زیاتر