وەزارەتی پێشمەرگە: سبەینێ هاوکاریی مانگی حوزەیران دابەش دەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، ڕۆژی پێنج شەممە، 18ـی تەممووزی 2024، هاوکاریی مانگی حوزەیرانی 2024 دابەش دەکرێت.

چوارشەممە 17ـی تەممووزی 2024، وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردەوە، دوای ئەوەی هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بوودجە و بەرنامەکان(ژمێریاری سەربازیی)، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی جێبەجێ کردوون و بانکەکانی ئاگادارکردووەتەوە کە ڕۆژی پێنج شەممە 18ـی تەممووزی 2024، هاوکاریی مانگی حوزەیرانی 2024 دابەش بکرێت.

ھەواڵی زیاتر