سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لەهەرێمی کوردستان، بەدواداچوون بۆ هەنگاوەکانی چاکسازیی و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەکەن.
وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردووەتەوە، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەیاوەری کۆڵۆنێڵ مەکینز فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لەهەرێمی کوردستان، سەردانی بارەگای فیرقەی چواری پیادەی لە سنوری سەنگاو کردووە.
وەک وەزارەتەکە ئاشکرای کردووە، ئامانج لەو سەردانە،دڵنیایدان و بەدواداچوون بوو بۆ کارەکانی فیرقەی چواری پیادە کە لە پرۆگرامی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ڕێکخستنەوەی هێزەکان بریاری لەسەر دراوە.
11ـی تەمموزی 2024 لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی فراوان بە ئامادەبوونی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ شاندێکی ئەمەریکی بەڕێوەچوو.
شاندە ئەمەریکییەکە بە سەرۆکایەتی دانیێل شاپیرۆ، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئامادەبوونی ئەلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و جەنەراڵ جۆل ڤاوڵ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و نیکۆل سۆفتنێس بەڕێوەبەری کاروباری عێراق و سووریا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی سەربازیی دیکە پێکهاتبوو.
بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازیى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و ڕێكخستنه‌وه‌ى هێزەکانی پێشمه‌رگه تاوتوێ كرا و تيشك خرايه سه‌ر چۆنيه‌تيى تێپه‌ڕاندنى كێشه و ته‌گه‌ره‌كانى به‌رده‌مى، له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا پابه‌نديى خۆيان به به‌رده‌وامى و سه‌رخستنى پرۆسه‌كه دووپات كرده‌وه.
هاوکات دۆخى ئه‌منى و دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى داعش له ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.