لە عێراق مەترسییەکانی ئایدۆلۆژیای داعش بنبڕ نەبووە

عێراق 10 ساڵ دەبێت خۆی لە دوایین گرووپی چەکداری توندڕەو ناسراو بە داعش ڕزگار کردووە، بەڵام هێشتا ئەمنیەتی پێکهاتە ئایینیەکانی مسۆگەر نەکردووە و پێکهاتە ئایینیەکانی عێراق لەژێر چەوسانەوە و هەڕەشەی گروپە توندڕەوەکاندا دەژین.

پێگه‌ی “ئه‌لیتیا” ڕاپۆرتێکی دەربارەی ڕەوشی کریستیانەکانی عێراق بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت:دوای 10 ساڵ، هه‌زاران كه‌س لە مووسڵ و ده‌شتی نه‌ینه‌وا ناچار بوون ماڵ و حاڵی خۆیان به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی داعشه‌وه‌ به‌جێ بهێڵن. ئێستا كریستییانه‌كان به‌ گومان و ترسه‌وه‌ له‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ناكۆكی و ململانێكانی ‌ناوچه‌كه‌ ده‌ڕوانن و پێیان وایه‌، كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی داعش مه‌ترسی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ ئایینیه‌كان له‌ عێراق و سووریا داناوه‌.
ئێستا كریستییانه‌كان به‌ ترسه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كانیان، هه‌رچه‌نده‌ ده‌زانن داعش له‌ڕووی هێز و چه‌كه‌وه‌ نه‌ماوه‌، به‌ڵام گومانی زۆریان له‌سه‌ر ئه‌و ئایدیۆلۆجیایه‌ هه‌یه‌، داعش دوای خۆی وه‌ك بۆمبێكی ته‌وقیتكراو به‌جێی هێشتووه‌ و كۆتایی نه‌هاتووه‌.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی ئەو پێگەیە، كریستییانه‌كان له ‌ساڵی 2014 به‌هۆی هێرش و مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌ مووسڵ و گونده‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا ڕووبه‌ڕووی ئاواره‌یی بوونه‌وه‌ و نزیكه‌ی 500 هه‌زار كریستییان هاتنە له‌ ناوچه‌ ئارامه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد و به‌شێكیشیان به‌ یه‌كجاریی عێراقیان به‌جێ هێشت، ئه‌مه‌ش زیانێكی گه‌وره‌ به‌ كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی ده‌گه‌یه‌نێت.
پێگەی ئەلیتیا، کە تایبەتە بە ڕەوشی کرسیتیانەکان لە جیهاندا، ئاماژەی بەوە کردووە ؛پێگه‌ی “ئه‌لیتیا”ـی تایبه‌تمه‌ند به‌ كاروباری كریستییانه‌كان له‌ جیهان، له ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای كردووه‌، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی 10 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و تاوانكارییانه‌ی داعش له‌ عێراق کردی، دوای تێكشكاندنی له ‌ڕووی هێزه‌وه‌، به‌ڵام ئێستاشی له‌ گه‌ڵدا بێت، ئایدۆلۆجیا و بیركردنه‌وه‌كانی داعش له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیدا به‌زه‌قی به‌دی ده‌كرێت و بنبڕ نه‌كراوه‌.