پێشمەرگە ئاگری چیای بارۆخی کۆنتڕۆڵ کرد

وەک هەمیشە پارێزەری خاک و نیشتیمان و هاووڵاتییانی کوردستانن بە چەکەکانی دەستییان، پێشمەرگە سروشت و گیاندارانی کوردستانیش دەپارێزێ.

دووشەممە 8ـی تەممووزی 2024، وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، تیمێکی فەوجی 3ـی لیوای 4ـی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، دوای ئەوەی ئاگادارکرانەونەتەوە کە ئاگرێك  لە چیای بارۆخی لە سنوری ناحیەی کانی ماسێ کەوتۆتەوە، فەرماندەی فەوجەکە لەگەڵ ژمارەیەک ئەفسەر و پێشمەرگە گەیشتنە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە و بە هاوکاریی تیمەکانی بەرگریی شارستانیی توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

هەر ئەمڕۆدووشەممە 8ـی تەممووزی 2024، وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، رۆژی شەممە 8ـی تەممووزی 2024، وەزارەتی بەرگری عێراق لە ئاگادارییەکدا ئاماژەی بەوەکردوە خولی 88ــی شیاندن دەکاتەوە، هەر پێشمەرگەیەك ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە، دەتوانێت لە رێگەی یەکەکانی خۆیانەوە پەیوەندی بە ئیدارەو میرەی وەزارەتی پێشمەرگەوە بکەن.

بە جێبەجێکردنی ئەو تێبینیانەی ئاماژەی بۆ دەکرێت لەوەی، لەماوەی (72) کاتژمێر ناوەکان بۆ وەزارەتی بەرگریی عێراق دەنێردرێت، بەڵام پێویستە داواخواز دەرچووی کۆلێژی مەدەنی بێت و تەمەنی لە 7/1/ 1994 بەسەرەوە بێت، لەگەڵ ئەوەشدا لە پشکنینە پزیشکیەکان دەربچێت و تەواوی ئەو مەرجانەی تێدابێت کە لە کۆلێژە سەربازییەکان پەیڕەودەکرێت.