سەرۆک بارزانی لە بەغدا لەگەڵ باڵیۆزی چین لە عێراق كۆبووەوە

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی تەممووزی 2024، لە شاری بەغدا سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە (تسوی وی) باڵیۆزی چین لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و سەرۆک بارزانی هۆکارەکانی سەردانەکەی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی عێراقی خستەڕوو و ڕایگەیاند کە نییەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ دەبیندرێت و بە دەرفەتێکی باشی لە قەڵەم دا بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەکان و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکان.

هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی چین خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا نیشان دا و پشتیوانیی وڵاتەکەشی بۆ چارەسەربوونی گرفتەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ڕاگەیاند. هەروەها خۆشحاڵیی خۆشی بۆ دیاریکردنی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان دەربڕی.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی چین لە بوارە جیاجیاکان تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوو