یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

سەرۆک بارزانی لە بەغدا لەگەڵ فایەق زێدان کۆبووەوە

سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری كۆبووه‌وه‌ تاوتوێی چارەکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا کردەوە.

ڕۆژی (3ـی تەمموزی 2024) دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، له‌گه‌ڵ فایق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری كۆبووەوە‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر پرسه‌ ناوخۆییه‌كان و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و یاسا و چاره‌كردنی ته‌واوی كێشه‌ و گرفته‌كان كرایه‌وه‌.

گفتوگۆ له‌باره‌ی ته‌واوی پرسه‌ سیاسی، ئابووری و یاساییه‌كان و دۆخی ئێستای ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی به‌شێكی دیكه‌ی دیداری سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری بوو.

ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بارزانی، به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ به‌غدا و ژماریه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌ باڵاكانی به‌غدا کرد و له‌ دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی به‌رده‌وامه‌.