سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی ناسیح غەفوور دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی ناسیح غەفوور دەکات، بەهۆی کۆچی دوایی خوشکیانەوە.

ڕۆژی سێشەممە (25ـی حوزەیرانی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی کەسایەتی سیاسیی ناسیح غەفوور کرد و هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی خوشکیانەوە دەربڕی.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی نووسیویەتی: پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و  سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

بەڕێز د. ناسیح غەفوور ڕەمەزان

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (فاتیمە)ـی خوشکی بەڕێزتانم بیست، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و  سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

ھەواڵی زیاتر