به‌رێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌كاری وه‌رزی هاوین و دابین كردنی ئاوی مالان

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 30_5_2024 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌كاری وه‌رزی هاوین و دابین كردنی ئاوی ماڵان كرد …
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه‌ جێگرانی پارێزگارو قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندو به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كان و سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێرو به‌رێوه‌به‌رانی ئاوی هه‌ولێرو ئاوی ژێر زه‌وی و ئاوی ده‌ورووبه‌ر و به‌رێوه‌به‌ری كاره‌بای هه‌ولێرو به‌رێوه‌به‌ری موه‌لیدات ئاماده‌یی بوون، پارێزگاری هه‌ولێر، لایه‌نه‌ به‌شداربوو و په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد، چاره‌سه‌ری هه‌ر كێشه‌یه‌ك بكه‌ن كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ دابەشكردنى ئاوى گەڕەك و ماڵەكانه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش له‌ رێگه‌ی چاككردنه‌وه‌ی ئامێره‌كان و سیانه‌كردنیان و دابینكردنی كاره‌بای به‌رده‌وام بۆ بیره‌كان، به‌ جۆرێك كه‌ بۆ وه‌رزی هاوینی ئه‌مساڵ كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی پێویستی ماڵان دروست نه‌بێت .
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ ئاماده‌بووان به‌ چه‌ندین زانیاری و پێشنیاز سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌كاری وه‌رزی هاوین و دابین كردنی ئاوی پێویستی ماڵان به‌شداربوون .