مەسرور بارزانی بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەک لە سۆران دادەنێت

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناخەی چوار پڕۆژە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دادەنێت.

سەرەتا سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی سێ پرۆژە کە بریتین لە پارکی ناوشار، پارکی نیشتمانی و ئۆڤەرپاسی دەروازەی سۆران لە سەنتەری شارەکە دادەنێت و دواتر دەچێتە رواندز و پرۆژەیەکی کەرتی تایبەت دەکاتەوە کە “ئەکواپارکی شنگال بانێ”یە و پرۆژەیەکی گەورەی بواری گەشتیارییە.

له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاروانی ئاوه‌دانی گه‌یشتووەته‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی ستراتیژی به‌تایبه‌ت له‌ بواری ڕێگاوباندا لە قۆناغی کۆتایی دان، له ‌ده‌سپێكی ئه‌مساڵیش تا ئێستا 33 پرۆژه‌ لە سۆران به‌گوژمه‌ی 21 ملیار و500 ملیۆن دینار خراونه‌ته‌ بواری جێبه‌جیكردن و له‌ داهاتوویه‌كی نزیكیشدا پڕۆژه‌گه‌لێكی دیكه‌ ڕه‌زامه‌ندیان لەسەر دەدرێت.

ڕێگەی نێودەوڵەتی هامڵتۆن، دەروازەی حاجی ئۆمه‌ران و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران به‌ پارێزگاكانی هه‌ولێری پایته‌خت و دهۆك ده‌به‌ستێته‌وه، بری (80) ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه‌، له ‌رابردوو ده‌ڤه‌ره‌كه‌ پرۆژه‌ی ستراتیژی هاوشێوه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیووه‌.

دوێنێ دووشەممە، 27ـی ئایاری 2024، سەرۆکی حکوومەت، لە ڕێوەرەسمێکدا بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت، پردی دەربەندی ڕانیەی کردەوە.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە گوتارێکدا ئاماژەی بەوە کرد، لە چەند ساڵی ڕابردوودا، “سەرەڕای دۆخی سەختی دارایی و ئەو قەیرانانەی ڕووبەڕووی حکومەت بوونەوە، بەڵام هەوڵمان دا بە پێی توانای دارایی بەردەستمان، بە هاوکاری و یارمەتی کەرتی تایبەت، چەندین پڕۆژەی گرنگ لە بواری بنیاتنانی ژێرخانی ئابووری و بەتایبەتیش پرد و ڕێگەوبان جێبەجێ بکەین”.