دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

شاندی باڵای هەرێمی کوردستان گەیشتە تاران

شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ به‌شداريی له‌ پرسه‌ى سه‌رۆككۆمارى ئيسلاميى ئێران و ياوه‌رانی گەیشتە تاران.

شاندە باڵاکەی هه‌رێمى كوردستان له‌  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، مسته‌فا سه‌يد قادر، جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زيرى ناوخۆ، پێك دێت.

لەلایەکی دیکەوەش شاندێکی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتیی محەمەد شییاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی تاران دەکەن و بەشدار دەبن لە رێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی ڕەئیسی و یاوەرەکانی.