بە ناونیشانی “زمانی سۆمەری، کوردییە” بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک کۆڕێکی سازکرد

دوێنێ، بە ئامادەبوونی د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک و ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕۆشنبیران و نووسەر، میدیاکار و چینی جیا جیا، کۆڕێکی گفتوگۆئامێز بەنێونیشانی“زمانی سۆمەری، کوردییە” بۆ ئەندازیار و نووسەر (تەحسین عەزیز) سازکرا.

کۆڕەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان سەروەریان (بارزانیی نەمر) و (کاک ئیدریس)یـی هەمیشە لەیاد دەستی پێکرد.
دکتۆر سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گوتارێکدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ لێرە کۆبووینەتەوە بۆ ئەوەی قووڵ بینەوە بۆ نێو ئەدەبیات و زمان، لێرەوە باس لە گەورەیی و فراوانی زمانی کوردی دەکەین، داواشی لە ئەکادیمیست و نووسەران کرد هەموو ئۆرگانێکی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن بە هی خۆیان بزانن و بفەرموون پێکەوە خزمەتی گەورەیی زمانی کوردی بکەین.
بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، گوتیشی: لە کەسێتیی و دڵسۆزی و قودرەتی مەعریفی و ماندووبونی مێژووی وی و بەرهەمەکانی ئەوەمان بۆ دەسەلمێنێت کە (تەحسین عەزیز) بەخەمەوە بووە بۆ زمانی کوردی.
دواتر کۆڕێک بۆ ئەندازیار و نووسەر (تەحسین عەزیز) ڕێکخرا و ئامادەبووان بە ڕاو سەرنج بەشداریان لە کۆڕەکە کرد.
لەکۆتاییدا سوپاس و پێزانین و چەپکە گوڵی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک پێشکەشی ئەندازیار و نووسەر (تەحسین عەزیز) کرا.