ئێوارەی ئەمرۆ دووشەممە 13-5-2024 بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی دەستەیی کارگێری و مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی (پ د ک ) و پارێزگاری هەولێرو کادیرانی پێشکەوتوو نوسەرو رۆشنبیران و لاوان و قوتابیان و ئافرەتان، لە لایەن مەکتەبی دیراساتی پارتی کتێبی ( ئاوا ژیام بۆ نیشتیمان 1978-1990) ی پێشمەرگەو کادیری دێرین فازیل بەشارەتی ناسێندرا …
لەو رێ و رەسمەدا فازل میرانی بەرپرسی دەستەیی کارگێری ( پ د ک ) تێروانینی خۆی لەبارەی نوسەرو کتێبەکە خستە روو، ئەو ئەزموونەی نوسەری بە دیکۆمێنتێکی مێژوویی دەوڵەمەند شرۆڤە کرد، کە فازیل بەشارەتی بە زمانێکی سادەو ساکار لە ناوەرۆکی کتێبەکە گوزارەشتی لێوە کردووە …
شایەنی وتنە فازیل بەشارەتی لە کتێبی ( ئاوا ژیام بۆ نیشتیمان) باسی لە خەباتی سیاسی و نیشتیمانی و نەتەوەیی خۆی و هاوبیرانی لە رێبازی بارزانی کردووەو هەموو سەروەری و کۆژانەکانی ژیانی پێشمەرگایەتی لە دوو تویی ئەو کتێبەدا بەرجەستە کردووە …