یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆککۆماری عێراق دەکات

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری عێراق جەخت لە چارەکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان دەکەنەوە. 

ئەمرۆ یەکشەممە، 12-05-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان،
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی و گرنگیی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی عێراق و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان.

وەکو ئەوەی ئاماژەی پێ دراوە، جەخت لەوە کرایەوە سەرۆککۆمار، دەسەڵاتەکانی خۆی، وەکوو پارێزەری دەستوور، لەپێناو پاراستن و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەکار بهێنێت.