هەولێر ….بۆ یەکەمین جار لە عێراق و ھەرێمی کوردستان،كۆنفرانسی تایبەت بە بواری دڵنیایی بەڕێوەدەچێت

ئەمشەو 4-5-2024 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە ئامادەبوونی دەیان كەسایەتیی ئەكادیمی و شارەزایان و پسپۆڕان بواری دارایی لە هەرێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی دیكە، نوێنەرانی كۆمپانیاكانی دڵنیایی، بەشدار بوو لە ئامادەکاری یەكەم كۆنفرانسی تایبەت بە بواری دڵنیایی، کە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری دڵنیایی بە ئەنجامدانی هەستاوە…
لە وتەیەکدا پارێزگاری هەولێر دووپاتیکردەوە کەوا سیاسه‌تی‌ دارایی‌ پێگه‌یه‌كی‌ گرنگی‌ هه‌یه‌ له‌ نێو سیاسه‌ته‌ ئابوورییه‌‌كان، چونكه‌ ئامرازێكی‌ سه‌ره‌كی‌ حكومه‌ته‌ بۆ ئاڕاسته‌كردنی‌ چالاكی‌ ئابووری‌ به‌مه‌به‌ستی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ ئامانجی‌ ئابووری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌، چاره‌سه‌ركردنی‌ قه‌یران و گرفته‌كان، هیواشی خواست لەم کۆنفرانسەدا كاركردن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ به‌كارخستنی‌ ده‌ستی‌ كار، سه‌قامگیری‌ ئاستی‌ گشتی‌ نرخ، دروستكردنی‌ گه‌شه‌ی‌ ئابووری‌، ببێتە مینبەری زانیاری وەرگرتن و خستنە واری جێبەجێکردن .