ئەمڕۆ سێشەممە، 30-04-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراویكی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆکان، تایبەت بوو بە “گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان”.
وەکو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم هەڵبژاردن و بەشداربوونی هەموو لایەنەکان لە هەڵبژاردندا”.
سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە، “پشتیوانیی لە کردنی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و یاسایی و دادپەروەرانە دەکەینەوە کە جێی متمانە بێت و لە ژێر چاودێری و پشتیوانیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەڕێوەبچێت و گەرەنتی پاراستنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان بکات”.
دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و ناردنی مووچە و شایستە داراییەکان و بەردەوامبوونی هاریکاری و پشتیوانیکردنی پێشمەرگە، چەند بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانیی خۆی بۆ کردنی هەڵبژاردنێکی پاک، بێگەرد، یاسایی و دادپەروەرانە دووپات دەکاتەوە.