سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

ئاسایشی هەولێر ئەو تۆمەتبارەی دەستگیر کرد کە هاوسەرەکەی خۆی کوشت

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو تۆمەتبارەی هاوسەرەکەی خۆی کوشت لە نزیک شوقەکانی پارک ڤیو لە شاری هەولێر دەستگیر کرا.

ڕۆژی چوارشەممە (3ـی نیسانی 2024) بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “تۆمەتبار (ج، م، س) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هاوسەرەکەی خۆی لەنزیک شوقەکانی پارک ڤیو کوشتووە؛ تاوانبارەکەمان بە فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیر کرد”.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی تەقەکردن لە شاری هەولێر، ئافرەتێک کوژرا و هەواڵەکە لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەوە و دوای ڕووداوەکەش دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و ئاسایشی هەولێریش دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەی ڕاگەیاند.