سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: هاوخەمم لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان و حکوومەتی ڕووسیا

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان “هێرشە تیرۆریستییەکەی” مۆسکۆ بە توندی سەرکۆنە دەکات و دەڵێت، “هاوخەمم لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان و حکوومەتی ڕووسیا”.

ئەمڕۆ شەممە، 23-03-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو)، لەبارەی هێرشەکەی شەی رابردووی مۆسکۆ رایگەیاند، “بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی شەوی ڕابردووی مۆسکۆ دەکەم”.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، “لەم ساتە سەختەدا، هاوخەمم لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان، بریندارەکان، خەڵک و حکوومەتی ڕووسیا”.

شەوی هەیینی، 22-03-2024، لە باکووری مۆسکۆی پایتەختی رووسیا، چوار چەکدار خۆیان کرد بە هۆڵێکی کۆنسێرتێکدا و، زیاتر لە 90 کەسیان کوشت و 130 کەسی دیکەشیان بریندار کرد. چەند کاتژمێرێک دواتر، داعش بەرپرسیارییەتی ئەنجامدانی ‌هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت.

سەرۆکی ئاژانسی ئاسایشی فێدرالی رووسیا (FSB) بە ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیای راگەیاند، 11 کەسیان بەتۆمەتی ئەنجامدانی هێرشەکە دەستگیرکردووە، لەنێویاندا چوار کەس هەن کە “راستەوخۆ دەستیان لە کردەوە تیرۆرستییەکەدا هەبووە

ھەواڵی زیاتر