سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی ، نامەیەکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، لە هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركياوه پێ گهيشت.
لە نامەکەدا وەزیری دەرەوەی تورکیا، پیرۆزبایی لە سه‌رۆكوه‌زیران دەکات و دەڵێت ، هيواى ساڵێكى پڕ له خۆشى و ئارامى و ته‌ندروستيى باشتان بۆ دەخوازم .
له نامه‌كه‌دا هاتووە؛ جه‌ژنى نه‌ورۆز سيمبولى خۆڕ‌اگرى و ئاشتى و ژيانه‌وه‌ى سروشت و ساڵيكى نوێ و نه‌ريتێكى كۆنى هاوبه‌شمانه، هیوادارم له‌پێناو ئارامى و ئاشتى ناوچه‌كه ، هه‌ماهه‌نگى و هاوبه‌شيى نێوان هه‌ردوولامان به‌هێزتر بێت.