بەرپرسی ئۆفیسی کەرکووک لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ شاری کەرکووکمان بەسەر کردووەتەوە بۆ هاوکاری هەڵمەتی سەبەتەی خۆراکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی.
ئەمڕۆ دووشەممە، 18ـی ئاداری 2024، ڕێبوار محیەدین، بەرپرسی ئۆفیسی کەرکووک لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئۆفیسی کەرکووک هەڵمەتی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکمان دەست پێکردووە، وەکو فەرهەنگێکی باو ساڵانە، لە مانگی ڕەمەزاندا دەزگای خێرخوازیی بارزان وەکو ئەرکی سەر شانی خۆی دەیکات.
بەگوتەی ئەو: “دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەم مانگە زۆرترین کەمدەرامەت و فەقیر و هەژار بەسەر دەکاتەوە، ئەمساڵ هەشت هەزار کارتۆن خۆراک دابەش دەکەین بەسەر کەمدەست و هەژاری شاری کەرکووک”.
دەشڵێت: “ئێمە ئەو گەڕەکانە دەستنیشان دەکەین کە هەژارنشینن و بژێوی ژیانیان سەختە. هیچ ناوێک نانووسین و خۆمان گەڕەکەکان دەستنیشان دەکەین، ئەمڕۆش بەبێ جیاوازیی ڕەنگ و ئایین و نەتەوە گەڕەکی پەنجاعەلیی شاری کەرکووکمان بەو 250 سەبەتە خۆراکییە بەسەر کردووەتەوە، تاکو خەڵکەکەی سوودمەند بێت لە هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی.