هه‌ولێر …پیشه‌نگای هاوبه‌شی شێوه‌كاری كرایه‌وه‌

لە بیره‌وه‌ری 33 ساڵەی راپەڕینی شكۆدار و ڕزگارکردنی شاری هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە 2024.3.11، به‌ ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ئاریان سه‌لاحه‌ددین بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشه‌نبیری، نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندیی هەولێر و فه‌رهه‌نگ غه‌فور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێرو ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ هونه‌رمه‌ندو هونه‌ردۆستان، به‌سه‌رپه‌رشتی بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەکاری پیشه‌نگای شێوه‌كاری له‌ گه‌له‌ری میدیا بۆ ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار كرایه‌وه.‌ سه‌رجه‌م‌ وێنه‌كان گوزارشتیان له‌ دنیا بینی و كاری ده‌ستی تایبه‌تی شێوه‌كاران ده‌كرد.