سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

وەزارەتی دارایی راگەیەنراوێك بڵاو دەكاتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم راگەیەنراوێكی لەبارەی پڕۆژەی هەژماری من بڵاو كردەوە.

وەزارەتی دارایی لە راگەیەنراوەكەدا رایگەیاند: هەژماری_من ساڵێک لەمەوپێش ڕاگەیەندرا، لە ماوەی تەنیا یەک ساڵدا دەستکەوتی گەورەی ئەنجامداوە كە بریتین لەمانەی خوارەوە:-

*  تۆمارکردنی زیاد لە 220,000 مووچەخۆری حکوومی

*  دەستپێکردنی کارەکانی پڕۆژەکە لە 7 شاری هەرێمی کوردستان

*  گەڕاندنەوەی کارتی بانکیی بۆ زیاد لە 100,000 مووچەخۆر

*  بەشداربوونی چەندین بانکی ئەهلی و زیادبوونی ژمارەی ئەو بانکانەش لە داهاتوویەکی نزیکدا