دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆککۆماری ئەرمینیا کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29ـی شوباتی 2024، سەرۆک بارزانی لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاوی کردەوە، خۆشحاڵ بووم بە هاتنی ڤاهگن خاچاتوریان سەرۆککۆماری ئەرمینا.

سەرۆک بارزانی راشیگەیاند، گفتوگۆیەکی بەرهەمدارمان سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئەرمینیا و هەرێمی کوردستان ئەنجامدا.

ڤاهگن خاچاتوریان دوای سەردانی بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2024/2/29 لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لێکرا. شاندەکەی ئەرمینیا بەسەرۆکایەتیی سەرۆکی ئەو وڵاتە چەند کۆبوونەوەکیان دەبێت لە بوارە جیاوازەکان.