به‌هۆی كۆچی دوایی زەکیا مستەفا بارزانی، كۆنگرێسی لاوانی كورد و هه‌ردوو رێكخراوی لاوانی جیهان و ئه‌وروپا سه‌ره‌خۆشی له سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا كۆنگرێسی لاوانی كورد سه‌ره‌خۆشی له سه‌رۆك بارزانی ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، “زۆر دڵگرانین به‌هۆی كۆچی دوایی زه‌كیه مسته‌فا بارزانی خوشكی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی”.
هه‌روه‌ها كۆنگرێسی لاوانی كورد ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، “به‌ناوی كۆنگرێسی لاوانی كورد پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی و خانه‌واده‌یان ده‌كه‌ین”.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رێكخراوی لاوانی جیهان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی و خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات و له به‌شێكیدا هاتووه: “زۆر خه‌فه‌تبارین كه هه‌واڵی كۆچیی دوایی زه‌كییه موسته‌فا بارزانیمان پێگه‌یشت، ئێمه وه‌ك ڕێكخراوی لاوانی جیهان سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی و خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كه‌ین”..
جیا له‌وه‌ش رێكخراوی لاوانی ئه‌وروپا له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌ره‌خۆشی له سه‌رۆك بارزانی ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، “پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی سه‌رۆك بارزانی و خانه‌واده‌كه‌یان ده‌كه‌ین به‌هۆی كۆچیی دوایی خوشكی به‌ڕێزیان”.
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی (هه‌ینی 23ـی شوباتی 2024)، زەکیا مستەفا بارزانی، خوشكی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی به نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.
یەکەم رۆژی پرسەی خوالێخۆشبوو زەکیا مستەفا بارزانی ئه‌مڕۆ (شەممە 24ی شوباتی 2024)، لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی لە شارۆچكەی سەڵاحەددین بەڕێوەچوو .