چواس خالید – هەولێر
دوێنێ، دوای زیاتر لە ١٠ جار دواخستنی بڕیاردان لەسەر ئەو سکاڵایەی لەبارەی هەڵبژاردنی کوردستانەوە هەبوو، دادگای فیدڕالی بڕیاری دا و بڕیارەکەشی پێچەوانەی دەستووری عێراقە و ستەمێکی گەورەشە لە مافی پێکهاتەکانی کوردستان.
بەپێی دەستووری عێراق، هەرێمی کوردستان دەسەڵاتی ئەوەی پێدراوە بڕیار لەسەر سیستم و یاسای هەڵبژاردنی خۆی بدات و بە ڕوونی لە ماددەکانی ١١٤ و ١١٥ و ١٢٠ و ١٢١ ی دەستووردا ئەوە چەسپیووە.
بڕیارەکەی دادگای فیدڕالی نیگەرانی پێکهاتەکانی بەدوای خۆیدا هێناوە و پێدەچێت لە ڕۆژانی داهاتوودا هەڵوێستی خۆیان ڕابگەیەنن دژی لابردنی ئەو کورسیانەی لە پەرلەمان بۆ پێکهاتەکان دانراوە کە ژمارەیان ١١ کورسییە.
ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە لێدوانێکدا، ڕایگەیاندووە:پێكه‌وه ژیانی نه‌ته‌وه و ئایینه‌كان زۆر به‌هێزتره له بڕیاری دادگای فیدراڵی و ئه‌مه‌ی كرا بڕیارێكی سیاسیی بوو.
دەشڵێت :ئه‌گه‌ر له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی كورسییه‌كانی كۆتا بین، به‌شدار ده‌بین له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
ده‌شڵێت، كورسی پێكهاته‌كان به یاسا رێكخراوه و ئه‌مه مافه، چونكه هه‌رێمی كوردستان فره نه‌ته‌وه و ئاینی جیاوازه.
لەلایەکی دیکەوە بەپێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق، نابێت چیدی قه‌رز بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بدرێته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێویسته حكوومه‌تی عێراق پابه‌ندبێت به پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
٢١ی شوباتی ٢٠٢٤، دادگای فیدڕاڵی عێراق بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و سكاڵایانه‌ی دژی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و یاسای تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه و له‌مه‌ڕ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا.
به‌پێی مادده‌ی ١١٦ و ١١٧ ی ده‌ستوری عێراق، ده‌بێت یه‌كسانی هه‌بێت له دابه‌شكردنی داهاتی سه‌روه‌ت و سامانی گشتی و نابێت سته‌م له‌هیچ كه‌سێك بكرێت.
هاوكات ده‌بێت هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ و هه‌رێمی كوردستان، كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له كاتی خۆیدا دابه‌ش بكرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی فیدڕاڵ‌دا هاتووه، ده‌بێت هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی یاسایی بودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی بن بۆ پێدانی شایسته داراییه‌كان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
له بڕیاره‌كه‌ی دادگادا ئه‌وه‌ش هاتووه، ده‌بێت محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌ركی پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌ستۆ بگرێت و گرفت و ناكۆكییه‌كانی هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكات، تا دڵنیایی بدرێت له پێدانی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.