دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

سەرۆکی حکوومەت بەڵێنەکەی بۆ وەرزشوانانی بەردەڕەش بەجێ گەیاند

لە چوارچێوەی پرۆژەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، یاریگەی تۆپی پێی بەردەڕەش، بە گوژمەی 314 ملیۆن دینار تەواو كرا و چالاكییە وەرزشییەكانی لاوانی تێدا دەست پێ كردەوە.
شەمسەددین ئیبراهیم، ئەندامی یانەی بەردەڕەش، لەمبارەیەوە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی گوت:”پێشتر نەماندەتوانی هەموو یارییەكان لە ناو یاریگەی بەردەڕەش بكەین، بەهۆی نەشیاویی یاریگەكە، بەڵام بە كردنەوەی یاریگەی نوێی بەردەڕەش ئەو كێشەیەمان چارەسەر بوو.”
عیزەددین عەسكەری، ڕاهێنەری یانەی زاخۆ، گوتی: “دەستخۆشی لە سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەكەین بۆ گەشەپێدانی وەرزشی و كردنەوەی ئەم یاریگەیە، ئەم پرۆژانە بۆ لاوانی قەزا و ناحییەكان زۆر گرنگن.”
لە 22-5-2023، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی دەڤەری بەردەڕەشی كرد، بەڵێنی كردنەوەی یاریگەیەكی نوێی بە خەڵكی ناوچەكە دا، بەوەش لە ماوەیەكی دیاریكراودا بەڵێنەكەی بەجێ هێنا و یاریگەكە بە نوێترین شێوە، بەڕووی وەرزشكارانی بەردەڕەشدا كرایەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری