ئەشکەوتی بەستوون لە چیای برادۆست بە کۆنترین ئەشکەوتی ناوچەکە دادەنرێت

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

ئەشکەووتی بەستوون، لەو ستوونانەوە هاتووە لە ناو ئەشکەوتەکدا هەن، بەستوون لە فارسیدا بووە بە بێستوون و زۆر جار ئەو ناوە بەهەڵە دووبارە دەبێتەوە. پاشماوەی مرۆڤی نیاندرتاڵ لە شانەدەر بەسەر توێژینەوەکانی دیکەی ئەو بوارەدا لە چیاکانی زاگرۆس، زاڵ بووە. هەر لەو سەردەمەدا کارلیتۆن کوون لە چەند ئەشکەوتێکی ڕۆژهەڵاتی زاگرۆس بە دوای شوێنەواری مرۆڤی دێرین لە ڕۆژهەڵاتی چیاکانی زاگرۆسدا، دەگەڕا. بەڵام جگە لە چەند پارچە ئێسقانێکی مرۆڤی دێرین لە ئەشکەوتی بێستوونی نزیک کرماشان، شتێکی وای بەدەست نەهێنا. بۆ یەکەم جار هێنرێ فیڵد، لە ساڵی ١٩٣٤ دا سەردانی کردووە، بەڵام هیچ بەڵگەیەکی نەدۆزیوەتەوە بۆ دەستنیشان کردنی مێژوو و سەردەمەکەی. دووبارە لە ساڵی ١٩٥٠ دا هێنری فیڵد و فوواد سەفەر سەردانیان کردۆتەوە و هەڵکۆڵینیان تێیدا ئەنجام داوەو چەند کەلووپەلێکی درووستکراوی دەستکردیان تێیدا دۆزیوەتەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ چاخی بەردینی نوێ.
بەهزاد برادۆستی، شارەزای ئەو ئەشکەوتەیە و بۆ “ڕۆژنامەی هەولێر” گوتی: لە قووڵای ئەشکەوتی بێستوون دا چەند گۆمێکی ئاو دەبینرێ لەگەڵ چەندین چۆڕاوگەی کلسی کە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش شۆر بوونەتەوە. ئەم ئەشکەوتە بە ئەشکەوتی بێ بن ناسراوە، کە هەندێک گەڕیدەی جیۆلۆجی بۆ چەند کاتژمێرێک چوونەتە ناو قووڵایی ئەشکەوتەکەو نەگەیشتوونەتە کۆتایی. لە ناو ئەشکەوتەکەدا چەندین بۆشایی فراوان هەیە کە جێگای دەیان کەس دەبێتەوە. هەروەها تا ئێستا لێکۆڵینەوەی زانستی بۆ نەکراوە، بەڵام بە گەورەترین ئەشکەوتی ناوچەکە دادەنرێت. ئەشکەوتی بەستوون بە پاشماوەی سەدەی شەشەمی پێش زایینی ئەخمینییەکان ناوی دەرکردبوو. هەرچەندە ئەو پاشماوانەی کوون دۆزینیەوە لە کەتەلۆکێک ناوی هێنابوون، بەڵام هەرگیز تا ساڵی ١٩٧٨هەوڵی توێژینەوەی زۆرتری لەسەر نەدرابوو.
دەشڵێت: ئەشکەوتی بەستوون،١٣٠٠ مەتر لە ڕووی دەریاوە بەرزە و بەرزاییەکە زنجیرە چیایەکی کلسە، لە رووی باشووری ڕۆژهەڵاتی بەستوون لە نزیک خاڵی تێکەڵبوونی هەردوو رووباری گامەسیاب و دیناوەر پێنچ هەیە لە ناو ئەو بەردە کلسانەدا هەڵکەوتوون و هەموو ئەو ئەشکەوتانە پاشماوەی مرۆڤی دێرینیان تێدا دۆزراوەتەوە. هەردوو ئەشکەوتی خار و ئەشکەوتی تاریک گەڕانیان تێدا کراوە.کوون، سەرنجی دا لە ڕووی سەرەوەی زەوی ئەو ئەشکەوتەدا چینێکی تەنکی پاشماوەی گڵسازیی و بابەتی دیکە هەیە. لە بن ئەویشدا چینێکی کۆتایی چاخی پلیستۆسین، واتا کۆنتر لە ١١٧٠٠ ساڵ پێش زایین. چاڵێکی ٩ مەتر بە نزیک ٢ مەتر پانی لە کۆتایی ئەشکەوتەکە، لێدا. تا قووڵایی ٥ مەتر و نیو، هەیە و بۆ ٦ چین دابەشیکرد. هەیانبوو بۆ کۆتایی چاخی بەردینی نوێ دەگەڕایەوە. چینێکی تەنکی کۆنتر لە ١٢٠٠٠ ساڵ لە ڕووبەرێکی ٤ بە ٢ مەتردا بە قوڵایی ١٣٠ سانتیمەتر، هەبوو بەرەبەرە بچووک دەبووەوە تا لە بنەوە تەسک دەبوو و تەواو بوو. کوون باوەڕای وابوو ئەوە شوێنی فڕێدانی خاشاک بووە. لە گەڕانەکاندا نزیکەی ٨٠٠٠ ئامرازی بەردیین دۆزرانەوە.
زیاتر گوتی: لە چینەکانی سێ تا حەوت نزیکەی ١٠ هەزار پارچە ئێسقانی تێدا بوو ٤٥٪ی ئە وئێسقانانە، ئێسقانی کەر بوون، ٣٧٪یش هی ئاسکەسوور بوون. لە چینەکەنای سەرەوە ئەوەی ئاسکەسوور زۆرتر دەبوون. دەکوێ لەبەرئەوە بێ ئاسکەسوور لەو کاتانەدا کەشوهەوا خۆشترر بووبێ و سەوزایی و تەڕوتووشیی، زۆرتر بەو ناوەدا بڵاوبوون. بەشیکی کەمی ئێسقانی گەرگ، ڕێوی و چەقەڵ هەبوون. بەو ئێسقانانە نەتواندرا تەمەنی تەواوی ژیانی مرۆڤ لەو ئەشکەوتەدا دیاری بکرێت. بەڵام دیارە کەشیکی کەمێک گەرم دوای پلیستۆسین لەو ناوچەیەدا هەبووە و دار و دارستان بڵاوبووە، ئەویش وای کردووە ئاژەڵان بگرێتە خۆ. ددانێکی شەویلاگی بنەوە دۆزرایەوە و بە ددانی مرۆڤ تۆمارکراوە و ٢٦ ملیمەتر درێژە و بەشی سەرەوەی ٧ ملیمەتر دەبێ. لەو بەشە زیاتر هیچی دیکە نەدۆزرایەوە، چونکە ئەگەر هەبووبێ شیی بوونەتەوە، بەڵام ئەو پارچەیە ددانی مرۆڤ نەبووە. بەڵام پارچەیەکی دیکە هەبوو کوون وەکو پاشماوەی مرۆڤی دێرین تۆماری کردووە، ئەویش یەک ئێسقانی دەستی مرۆڤە، لە بەشی نێوان ئانیشک و پەنجەکانە. ئێسقانەکە لە هەردوو سەریەوە شکاوە و ١١ سانتیمەتر درێژە.
زیاتر ئاماژەی پێدا: خەسڵەتاکانی ئەو تاکە پارچە ئێسقانە زۆر دیار نەماون، بەڵام لە سەرەتادا تیمەکەی لەوێ کاریکردووە پێیان وابووە ئەو پارچە ئسیقانە لە نێوان مرۆڤی دێرین و کۆنترین مرۆڤی نوێدایە. چونکە هەندی سیفاتی هەیە وەکو ئەوانەی مرۆڤی دێرینن و لەوەی نیاندرتاڵ جیان، بەڵام زانستی ئەو کاتە هەر ئەوەندەی لە بەرەدابوو. دوای جەندین ساڵ و بە وردبوونەوە لەو ئێسقانە و پێوانەکردنی درێژیی و نیوەتیرەی ئێسقانەکە لە چەندین شوێنی جیاجیا و ئینجا بەراوردکردنی ئەستووری ئەو ئێسقانەی دەست لەگەڵ ئێسقانەکانی چاخی جیاجیای دۆزراوەکانی دیکەی ئەشکەوتی قەفزە لە ئەردەن و شانەدەر لە باشووری کوردستان، جیاوازی بنچینەیی لەگەڵ مرۆڤی نوێ نیشان دەدات و هەرگیز ئەو ئێسقانە پارچەی لەشی مرۆڤی نوێ نییە. دۆزینەوەی ئەو ئێسقانە لە چینەکانی بنەوەی ئەشکەوتەکەدا، کە مێژووی بۆ پێش ١٢٠٠٠ ساڵ دەگەڕێتەوە ئەگەری ئەوەی ئێسقانی مرۆڤی نوێ بێ زۆر کەم دەکاتەوە.

ھەواڵی زیاتر