لە زاخۆ سیستەمی ئەلیکترۆنی دەرهێنانی پاسپۆرت کەوتەکار

دوێنێ، لە ئیدارەی سەربەخۆ زاخۆ، سیستەمی ئەلیکترۆنی دەرهێنانی پاسپۆرت کەوتە کار و گۆهدار شێخۆ سەرۆکی ئیدارەکەش ڕایگەیاند؛ بەڵێنی سەرۆکی حکوومەت شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان و کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی حکوومەت بووە لە ئیدارە سەربەخۆکان بووە بۆ ئەوەی کارئاسانی زیاتر بۆ هاووڵاتییان بکرێت لە راییکردنی مامەڵەکانیان.

گۆهدار شێخۆ، سەرۆکی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمە هەنگاوێکی باشە بۆ کەمکردنەوەی رۆتین و قەرەباڵغی لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆر، بۆیە هەر هاووڵاتییەک بیەوێت پاسپۆرت دەربکات یان پاسپۆرتەکەی نوێ بکاتەوە، ئەگەر هیچ کێشەیەکی تەکنیکی نەیەتە پێش ئەوە لە ماوەی کاتژمێرێکدا یان کەمتر دەتوانێت پاسپۆرتەکەی وەربگرێتەوە.
سەرۆکی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رشیگەیاند، بەڵێنی سەرۆکی حکومەت و کابینەی نۆیەم شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان و کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی حکومەت بووە لە ئیدارە سەربەخۆکان بووە بۆ ئەوەی کارئاسانی زیاتر بۆ هاووڵاتییان بکرێت لە راییکردنی مامەڵەکانیان.

ھەواڵی زیاتر