سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

سەرۆکی حکوومەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا پێ گەیشت

ئه‌مڕۆ هەینی مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی له‌ تۆبياس ليندنه‌ر وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا پێ گەیشت.

وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا بەتوندی هێرشی ئێرانی بۆ سەر هەولێر سەرکۆنە کرد و پرسە و هاوخەمی و پشتیوانیی وڵاتەکەی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتگیری و هاوسۆزیى ئەڵمانیای کرد.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی هێزەکانی هاوپەیمانان لە ئەرکەکانیان بۆ هاوکاریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانى هەرێم، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو