چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

له‌ داڤۆس مۆم بۆ رۆحی شه‌هیدانی هاژه‌كبارانه‌كه‌ی هه‌ولێر هه‌ڵكرا

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ داڤـۆس له‌ وڵاتی سویسڕا له‌چوارچێوه‌ی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان، مـەراسـیـمـێـکـی تـایـبەتـی بـۆ ڕۆحـی شـەھـیـدانـی هاژه‌كباران (مووشه‌كباران)ـه‌كه‌ی ھـەولـێـر ئه‌نجامدرا.

بـە ئـامـادەبـوونـی د. مـحـەمـەد شـوکـری سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان و ژمـارەیـەک لـە وەبـەرھـێـنـەر و بـزنـسـمـانـانـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان و بـیـانـی، له‌ داڤۆس مـەراسـیـمـێـکـی تـایـبەتـی بـۆ ڕۆحـی شـەھـیـدانـی هاژه‌كبارانه‌كه‌ی چـەنـد رۆژی لـەمـەوبـەری ھـەولـێـر رێكخرا.

لـە مـەراسـیـمـێـکـەدا لـەگـەڵ ھـەڵـکـردنـی مـۆم بـۆ ڕۆحـی شـەھـیـدان لـەلایـەن ئـامـادەبـووانـەوە، سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان وتـارێـکـی پـێـشـکـەش کـرد، تێیدا وێـڕای دەربـڕیـنـی ھـاوخـەمـی بـۆ خـانـەوادەی قـوربـانـیـان، ھـاوکـات ڕۆڵـی وەبـەرھـێـنـەر پـێـشـڕەو دزەیـی بـەرز نـرخـێـنـرا لـە کـاری خـێـرخـوازی و پـرۆسـەی وەبـەرھــێـنـان و ئـاوەدانـی لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـاندا .