ئەوەی ئێرانی نائیسلامی دەگەڵ ئێمەو خەڵکی دیکە دەیکات چەندی بڵێی زوڵمە ! چەندی بڵێی نامرۆڤانەیە ! ئەگەرنا لە چ یاسای ئاسمان وڕێسماندا قەبوڵە ؟!

ئەسعەد عەدۆ
سەرەڕای دژواری ئێشوئازاری ئەو زوڵمەی ئێران و چەلاوخۆرەکانی لەعێراق دژ بە کورد دەیکەن دەبێ ئێمە شوکرانەبژێری بکەین چونکە ئەمجارەیان هەموو دونیای تەمەدون دژ بەو سیاسەتە هەمەجییەو چەوتەی جوبەلەبەرەکان ناڕازیبونیان دەربڕی ، هەر هەمووی بە قسەو نووسین ریسوای سیاسەتی ئێرانیانکرد
بۆ خودی خۆم هەست دەکەم ئەوە سەرەتای قۆناغى لەنێوچونیانە ! هەمان ملعندی صدام حسين دژ بە ئیرادەی جیهانی ،
ئەوە ماوەیەکە سیاسەتە چەوتەکانی ئێران بوەتە هۆکاری ئەو ئاژاوە جەنجاڵییەی ناوچەکە کە دونیا بەرەو ماڵوێرانی دەبات
خوایاربێت ئەوەی لەسەرەتای نەوەتەکان بەهۆی ملعندی رژێمی عێراق روویدا ، دڵنیام لەسەر خاکی ئێران دووبارە دەبێتەوە
(عسى أن تكرهوا شيئا وهو خير لكم) لەو روانگەیەوە هەست دەکەم ئەو تروسکاییەی دوای تونێڵ بۆ راستکردنەوەی بارودۆخی ناوچەکە ئاسۆی رووناکی فراوانتر دەکات
بەڵام ئەوەی مرۆڤ پەست دەکات ئەو دڕدۆنگییەی نێوان خۆمانە کە هۆکاری سەرەکی بێهێزیمانە !
مخابن ، هەست دەکەم هێندێک خۆیان پابەندی ئەم پەندە کوردیە کردوە کە دەڵێت :
لەمن مەدەن لەبرامدەن ، وادەزانم لە جەواڵی (کا)دەدەن !
نابێ وەڵلا ،
بە( رب الکعبە)نابێ ،
پێویستە هەموو کوردێک لەبری ئەو پەندەی سەرەوە ، ئەوەیان پەیرەو بکات کە دەڵێ :
برا لەپشت برا بێت ، مەگەر قەزا لەلای خوابێت