سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

په‌یامێك له‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی به‌هۆی كاره‌ساتی قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ژاپۆن بڵاوكرده‌وه‌. 

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس بڵاویكرده‌وه‌، زۆر خەمباربووم بە کارەساتی قوربانییانی بوومەلەرزەکەی دوێنێی ژاپۆن .هاوخەمم لەگەڵ گەل و حکومەتی ژاپۆن.

مه‌سرور بارزانی ده‌شڵێت، ‏ژاپۆن دۆست و هاوبەشێکی بەهێزی هەرێمی کوردستان بووە، ئێمە لەم کاتە سەختەدا  هاوسۆزین لەگەڵ ژاپۆن.