ئەمشەو هەینی 2023.12.22، بە ئامادەبوونى ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکان و جوتیار عادل، سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری و پێشەوا هەورامی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێم، بەڕێوەبەرایەتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى، بە هەماهەنگی قائیمقامیەتی قەزای عەنکاوە، فیستیڤاڵى کەلەپوورى سریانى لە ناوەندى قەزایی عەنکاوە ئەنجامدا.