مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان (71)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان پیرۆز دهكات.
له پهیامێكدا مهكتهبی سیاسی پارتی كه ئاراستهی سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و ئەنجوومەنی باڵای یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان.كراوه، تیایدا راگهیاندراوه، ئەمڕۆ (71)ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان تێدەپەڕێت، ئەو ڕێکخراوەی بە بڕیار و ڕێنمایی(بارزانیی نەمر) لە (11/ 12/1952) دامەزرا، دامەزراندنی ئەو ڕێکخراوە وەرچەرخانێکی دیار و گرنگ بوو لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلەکەمان و تێکۆشانی نەپساوەی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان بە گشتی و ئافرەتان بە تایبەتی.
مهكتهبی سیاسی پارتی ئاماژهی بهوهشكردووه، یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، بزووتنەوەیەکی مێژوویی و کاریگەر و گرنگی گەلەکەمانە و یەکێکە لەو ڕێکخراوانەی توێژی ئافرەتان، کە ڕۆڵ و سەنگی کاریگەری هەبووە لە قۆناخە جیاجیاکانی تێکۆشانی نیشتیمانی و نەتەوەییماندا.
ههروهها راشگهیاندراوه، لە لایەکی دیکەوە ئەو ڕێکخراوە بە درێژایی تەمەنی شکۆداری خۆی قوتابخانەیەکی پێگەیاندنی ئافرەتانی لە خۆبردوو و تێکۆشەر و دڵسۆز و سەرکردە بووە، بەمەش خزمەتێکی بێ پایانی خەباتی مەدەنیانە و پەروەردەیی و ڕۆشنبیریی لە کوردستاندا کردووە.
مهكتهبی سیاسی پارتی راشیدهگهێنێت، یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان لەو کاروانەی تەمەنی خۆی هەمیشە ڕێکخراوێکی پێشەنگ و بوێر بووە بۆ خستنەڕووی خواست و ویستی ئافرەتان و دەستەبەرکردنی یەکسانی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی هۆشیاریی و هزری نەتەوەیی و نشتیمانی و لەو ڕێگایەشدا قوربانی زۆری بەخشیوە، بۆیە هەمیشە مایەی شانازی و سەرفرازی گەلەکەمانن.
ههروهها راگهیاندراوه، یەکێتیی ئافرەتان بە پێی کار و ئەرک و پلان و پرەنسیپ و پەیامی ڕاست و دروستی خۆی توانیویەتی بە شانازییەوە دەستکەوتی مەزن لە هەموو بوارەکاندا بۆ توێژی ئافرەتان دەستەبەر بکات، هەروەها لە هەموو کایەکانی ژیان و جومگە گرنگ و دامەزراوەکانی ههرێمی كوردستان و ناوەندەکانی بڕیاردا ڕۆڵی شیاوی خۆیان ببینن بۆ داکۆکیکردن لەو ئەزموونە و پرۆسەی بونیاتنان و ئاوەدانکردنەوەدا.
مهكتهبی سیاسی پارتی راشیگهیاندووه، ئەمڕۆ هەلومەرجی هەرێمی كوردستان و ئەو بارودۆخەی لە ئارادایە وا دەخوازێ بە هەموو لایەک و هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەکەمان لەسەر ئاستی سیاسی و مەدەنی و کۆمەڵایەتییەوە، بەرپرسانە و دڵسۆزانە هەوڵ بۆ پاراستنی ئەو ئەزموونە و سەقامگیریی و ئارامی و دەسکەوتەکانی بدەن.
ههروهها له بهشێكی دیكهی پهیامهكهدا ئاماژه بهوهشكراوه، یادکردنەوەی ئەم بیرەوەریە کە هاوکاتە لەگەڵ هەنگاوەکانی بەستنی نۆیەمین کۆنگرەی ڕێکخراوەکەتان، وێڕای پیرۆزبایی گەرممان و دووپاتکردنەوەی پاڵپشتی بەردەوامی پارتیمان بۆ یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، ئومێدەوارین دڵسۆزانە و بەرپرسانە هەوڵی سەرخستنی کۆنگرە و نوێکردنەوە و پێشخستنی ئەو ڕێکخراوە گرنگە بدەن و، بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنگرەکەتان لەئاست گۆڕانکاریەکان و پێداویستیەکانی قۆناغەکە و خواست و ویستی سەرجەم ئافرەتانی کوردستاندا بن. هیوادارین بۆ هەمیشە لە ئاست ئەو کار و ئەرک و پەیامە پیرۆزەتان بن بۆ داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانتان.
له كۆتاییدا راگهیاندراوه، بەرزو پیرۆز بێت ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان،سڵاو و دروود بۆ گیانی پاک و بێگەردی شەهیدانی ئەو کاروانە شکۆدارەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان..